دوو یانەی گەورەی ئەوروپا چوامینیان دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
چوامینی بووەتە ئامانجی دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ، و گرێبەستێکی 100 ملیۆنیشیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە ئامادەکردووە.
پێگەی تیم تۆڵکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی پلانیان ئەوەیە کە کێبڕکێ بکەن لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئۆرلێن چوامینی ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی ڕیاڵ مەدرید.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە هەردوو یانەکە ئامانجیان ئەوەیە کە هێڵی ناوەندیان بەهێز بکەن و لەم هاوینەدا گرێبەست بۆ ئەو مەرکەزەی پێکهاتەکەیان ئەنجام بدەن هەر بۆیە ئامانجیان کێبڕکێ کردنە لەسەر ئەوەی کامیان دەتوانن چوامینی بگوازنەوە ڕیزەکانیان.
تیم تۆڵک رونیشیکردووەتەوە، هۆکاری گرنگی پێدانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بە چوامینی ئەوەیە کە توانایەکی زۆری هەیە لەڕووی جەستەییەوە جگە لەوەش یاریزانەکە تۆپ پچڕێنەرێکی باشە.
AM:10:51:26/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه