لیڤەرپوڵ بەردەوامە لەسەرە ئەنجامە خراپەکانی و بە بۆنمۆسیش دۆڕا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ بە بۆرنمۆس دۆڕا و سێ خاڵی دیکەت لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو، لە یارییەکانی هەفتەی 23 ی پرێمەرلیگدا، یاریگای ڤیتاڵێتی بووە سەکۆی ڕووبەڕووبونەوەی بۆرنمۆسی خاوەن یاریگا و لیڤەرپوڵی میوان.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا یانەی بۆرنمۆس باشتر دەرکەوت و توانیان هەرزوو گورزی خۆیان لە لیڤەرپوڵ بەدن و لە خولەکەکانی 26 و 33 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن، پێش تەواو بوونی ئەو تایمەش یانەی لیڤەرپوڵ بە کەلەی ڤاندایک گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڕێدز زۆر هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیان دا تا لە خولەکی 80 دا بە موشەکێکی سۆبۆسلای ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، بەڵام بۆرنمۆسی خاوەن یاریگا، نەیهێشت یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی بێت و لە دواین خولەکی ئەو تایمەدا گۆڵی سێیەم و بردنەوەیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی بۆرنمۆس کۆتایی هات و لیڤەرڵ سێ خاڵی دیکەی لەدەستدا.
لە پاش ئەنجامی ئەم یارییە لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییە و بۆردنمۆسیش 30 خاڵی هەیە و لە پلەی 13 یەمی ڕیزبەندییەکەدایە.
AM:11:42:25/01/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه