جۆکۆڤیچ لە گراند سلامدا، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.
وێستگە سپۆرت-
نۆڤاک جیۆکۆڤیچ، یاریزانی تێنسی سەرزەوی پاش ئەوەی توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانییەتی کراوەی ئوستورالیا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
دوێنێ بەرواری 24 ی کانوونی دووەمی 2026، نۆڤاک جیۆکۆڤیج تێنسزانی سڕبی ڕووبەڕووی ڤان دێ زاندسخۆپی هۆڵەندی بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر سێکۆمەڵەی بێبەرامبەر لێ بردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-3 و 4-6 و 6-7 بوو، وە بەو بردنەوەیەش خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانییەتی ئوستئرالیای کراوە.
بەو سەرکەوتنە جیۆکۆڤیچ ژمارەیەکی پێوانەی تری بە ناوی خۆیەوە نوسییەوە، وە ژمارەی بردنەوەکانی گەیاندە 400 بردنەوە لە پاڵەوانییەتییە گەورەکانی دنیا بۆ تێنس '' گراند سەلام ''، وە تاکە تێنسزانە کە گەیشتبێتە ئەو ژمارە بردنەوەیە.
نۆڤاک، تاکە یاریزانە کە توانیویەتی 24 نازناوی گراند سەلام لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستبهێنێت، کە بریتین لەمانە '' 3 نازناوی ڕۆڵاند گارۆس و 4 نازناوی پاڵەوانییەتی تێنسی ئەمریکی و 4 جار وێمبڵدۆن و 10 جاریش بووەتە پاڵەوانی ئوستورالیای کراوە.
AM:11:11:25/01/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه