ڕیاڵ مەدرید بردیەوە و بە کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی.
وێستگە سپۆرت-
لە خوڵی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 21ی لالیگادا ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڤیاڕیاڵ.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە هاوسەنگی دەرکەوت، و هەردوولا بەردەوام بوون لە هێرش بردنە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام کەسیان سەرکەوتون نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 47 دا ڕیاڵ مەدریدی بە گۆڵێک پێشخست، لە پاش ئەو گۆڵە یانەی خاوەن یاریگا زۆر هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیان دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو تا لە دوا ساتەکاندا پەناڵتییەک بۆیانەی شاهانە گیرا و کیلیان ئێمباپێ بە شێوازێکی جوان جێ بەجێی کرد و گۆڵی دووەمی پێ تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لەسودی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ پێش بارشەلۆنا کەوت و با شووەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەدنی خولەکە، بارشەلۆناش ئەمشەو ڕووبەڕووی ڕیاڵ ئۆڤیدۆ دەبێتەوە.
AM:10:57:25/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه