یانەی بارشەلۆنا لە هەوڵەکانی بۆ گوستنەوەی ئەستێرەیەک دەکشێتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا واز لە گرنگیدان بە نیکۆ شلۆتەربێرگ دەهێنێت و ئەو یاریزانەی ناوێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی بڵاوی کردووەتەوە، کە بارشەلۆنا بڕیاری داوە کە لە گواستنەوەی نیکۆ شڵۆتەر بێرگ بکشێتەوە و پێیان وایە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیاندا ناگونجێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە شیکارییەکی وردی بۆ شێوازی یاری کردن و تواناکانی یاریزانە ئەڵمانییەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە یاریزنەکە لە زۆر ڕووەوە لەگەڵ یانەکەیان دەگونجێت بەڵام لە بەرپەرچدانەوەی خێرا و خێرای یاریزانەکەش کەمە کە ئەمانە ئەو خاڵانەن کە یانەکە پێی وایە لەگەڵ سیستەمی یاریکردنەکەی هانسی فلیکدا ناگونجێت و دەست لە گرنگیدان و گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەدا دەکێشینەوە.
لە ئێستادا جگە لە بارشەلۆنا هەر یەک لە یانەکانی بایرن مونشن و ڕیاڵ مەدرید گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن و وەیستی گواستنەوەیان هەیە لە مێرکاتۆی هاوینەدا.
شلۆتەربێرگ لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەسەر دەچێت و بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو ماڵئاوای لەو یانە ئەڵمانییە بکات و ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.
PM:02:20:24/01/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه