‌ئەرسناڵ دەیەوێت ئەلڤارێز لە دەستی بارشەلۆنا بڕفێنێت و یاریزانەکە بباتە لەندەن.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت گرێبەستێک ئاراستەی ئەتلەتیکۆ بکات بۆ ئەوەی ئەلڤارێز بگوازێتەوە ڕیزەکانی. 

تۆڕی ESPN بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە یانەی بارشەلۆنا گرنگی بە ئەلڤارێز دەدات و دەیانەوێت یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بگوازنەوە ڕیزەکانیان، بەڵام لە ئێستادا ئەرسناڵیش هاتە ڕیزی ئەو یانانەی کە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیەوێت بە گرێبەستێکی گونجاو و خێرا ئەو یاریزانە لە ژێر دەستی بارشەلۆنا دەربهێنێت و بە خێرای یاریزانەکە بباتە لەندەن. 

ئیدارەی یانەی ئەرسناڵ دەیانەوێت ئەندریا بێرتا بەکار بهێنن بۆ ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ و یاریزانەکە ڕازی بکەن هەتاوەکو پەیوەندی بە ئەرسناڵەوە بکات نەک بارشەلۆنا، لەبەر ئەوەی بێرتا ماوەی 12 ساڵ بەڕێەبەری هونەی ئەتلەتیکۆ بوو بەڵام وەرزی ڕابردوو وازی لەو یانەیە هێنا و پەیوەندی بە ئەرسناڵەوە کرد. 

بارشەلۆنا ماوەیەکی زۆرە گرنگی بە ئەلڤارێز دەدات بەڵام یانەکە هەتوەکو ئێستاش کێشەی خراپی لایەنی دارایی هەیە و نەیتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێدا ئەنجام بدات، هەر بۆیە ئەلڤارێز ئەگەری زیاترە پەیوەندی بە ئەرسناڵەوە بکات وەک لە بارشەلۆنا. 

ئەلڤارێز تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەل ئەتلەتیکۆدا هەیە و لەگەڵ یانەکەی شاری مەدرید بەژداری لە 85 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 53 گۆڵدا بکات. 


PM:12:17:24/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری