ڕاشفۆرد بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردووە.
وێستگە سپۆرت-
مارکۆس ڕاشفۆرد ڕەزامەندی هانسی فلیکی وەرگرتووە، و یانەی بارشەلۆناش دەیەوێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
بە پێی هەواڵی زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشییەکان، مارکۆس ڕاشفۆرد دوای پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ بارشەلۆنا نیشانی داوە، هەمووانی سەرسام کردووە و ڕەزامەندی هانسی فلیکیشی وەرگرتووە، تا داوا لە ئیدارەی یانەکە بکات کە گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە بکەن بە هەمیشەیی، وە یانەکەش مانەوەی ڕاشفۆرد بە بژاردەیەکی باش دەزانن.
مارکۆس ڕاشفۆرد لە یاری ڕابردووی یانەکەش لە لالیگا بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە خولەکی 63 دا هاتە ناو یاریگا و لە خولەکی 70 دا توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات، هەرچەندە بارشەلۆنە بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا، بەڵام ئاستە بەرزەکەی ڕاشفۆرد دووبارە گفتوگۆی گرێبەستە هەمیشەییەکەی ڕاشفۆردی گەرمکردەوە.
راشفۆرد لەم وەرزەدا لە کۆی 29 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، بەشداری لە 19 گۆڵدا کردووە، کە 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە تەنیا لە 18 یاری بە سەرەکی یاریی کردووە.
AM:10:47:24/01/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه