مۆندیالی 2026 له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایە.
وێستگە سپۆرت-
مۆندیالی 2026 له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌دایە و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتکردنی ده‌كه‌ن.
له ناوه‌وه‌ی ئه‌وروپا، بانگه‌شه‌ی بایكۆت له جامی جیهانی 2026، تابێت له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌دایه كه بڕیاره ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك، میواداری ئەو مۆندیالە بکەن.
بایکۆتکردنی ئەو چەند وڵاتە لە مۆندیال، پەیوەستە به‌و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی ده‌كات کە وایكردووه گرنگترین پاڵه‌وانیه‌تی له جیهانی تۆپی پێدا، بخاته به‌رده‌م چه‌ندین سیناریۆی نیگه‌رانكه‌ره‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، هاتوونه‌ته ناو مشتومڕه‌كه‌وه. فه‌ره‌نسا ره‌تیده‌كاته‌وه بایكۆتی كردبێت به‌ڵام به‌دووریشی نازانێت.
وەزارەتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی، له‌سه‌ر زاری خاتوو مارینا ڤێراری وه‌زیرەوە ده‌ڵێت، له ئێستادا نیه‌تی بایكۆتكردنی مۆندیال له ئارادا نییه و بۆ رۆژنامه‌ی "لۆ پاریزیان"ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه له ئێستادا، ئیراده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ بریارێكی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه. به‌ڵام وه‌زیری ناوبراو ده‌رگاكه‌ی به كراوه‌یی به‌جێهێشت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "با پێش ئه‌و رووداوانه نه‌كه‌وین كه ره‌نگه له داهاتوودا رووبده‌ن".
هه‌نووكه كۆمه‌ڵێك ده‌نگی سیاسی هه‌یه، داوا ده‌كه‌ن سیاسه‌ت و وه‌رزش، له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئاقارێكی سیاسی دیكه هه‌یه پێیوایه میوانداری ئه‌مریكا بۆ جامه‌كه، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی. فشاری فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر فیفا ئێریك كۆكراڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا له پارتی "فه‌ره‌نسای ئازاد"، داوای له فیفا كردووه، پاڵه‌وانه‌تییه‌كه ته‌نها له كه‌نه‌دا و مه‌كسیك بكرێت و ره‌خنه‌ی تووند له "سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی" ئه‌مریكا ده‌گرێت، له‌وانه هه‌ڕه‌شه جیۆسیاسییه‌كان، و كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ئازادی، رێگریكردن له هاوڵاتیانی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی دیاریكراو، بڕۆنه ناو خاكی ئه‌مریكاوه.
ئه‌ڵماینا به ئاشكرا پرسیاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو له وڵاتەکەیدا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌رزش، خاتوو كریستیان شیندرلاین، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بڕیاری به‌شداریكردن یان بایكۆت، ده‌گه‌ڕته‌وه بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و فیفا، له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به رێزگرتنی هه‌ر بڕیارێك كه ده‌درێت. له ناوه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و له وڵاتێكدا كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێزه‌كانی تۆپی پێ له جیهاندا داده‌نرێت، لێدوانه فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كان، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مشتومڕێكی راسته‌قینه له پشتی په‌رده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا گڕی له مشتومڕه‌كان به‌رداوه مشتومڕه‌كان، دوای لێدوانه‌كانی تره‌مپ ده‌رباره‌ی گریلاند و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای بازرگانی به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپای ناڕازی، په‌ره‌یسه‌ند. ئه‌مه وایكرد سیاسییه دیاره‌كانی ئه‌ڵمانیا، به ئاشكرا گومانی خۆیان له ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی هه‌ڵبژارده ئه‌وروپییه‌كان، له پاڵه‌وانه‌تییه‌كه رابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی.
راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ كلۆد لۆروا، به ئاشكرا داوای بایكۆت ده‌كات و به راشكاوی پرسیاری ئه‌وه ده‌كات به‌شداریكردن له مۆندیال كه ئه‌مریكا میوانداری ده‌كات، چ كه‌ڵكێكی هه‌یه و ره‌خنه له په‌یوه‌ندی سه‌رۆكی فیفا جیانی ئینفانتینۆ و ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات سه‌ركرده‌كانی تۆپی پێ "چیتر قسه ده‌رباره‌ی یارییه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها قسه ده‌رباره‌ی پاره ده‌كه‌ن".
PM:02:05:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه