‌بارشەلۆنا ئەستێرەیەکی توشی پێکان بوو، وە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

وێستگە سپۆرت-

بارشەلۆنا لە سلاڤیا براگای بردەوە، بەڵام پێدری لە یارییەکەدا توشی پێکان بوو، وە بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا.

شەوی ڕابردوو بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سالڤیا براگا بەرێتەوە بەڵام بردنەوەکە زۆر دڵخۆشکەر نەبوو بۆ هاندەرانی یانەکە و هانسی فلیکی ڕاهێنەر لەبەر ئەوەی پێدری لە خولەکی 60 دا توشی پێکان بوو وە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت هەر بۆیە فلیکی ڕاهێنەر بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرد، وە یاریزانەکەش لە دیمەنێکی زۆر کارەساتبارانەدا و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یاریگای جێهێشت. 

بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لە ماسولکەکانی پشتی ڕانی توشی ئازار بووە بەڵام ماوەی دوور کەوتنەوەکەی دیار نییە بەڵام پێشبینی دەکرێت زیاتر بێت لە مانگێک. 

پێدری یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی هانسی فلیک و بارشەلۆنا، هەربۆیە هەموو هاندەرانی یانەکە و ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەش هیوا خوازن لە پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت، پێکانەکەی ئاسان بێت و ماوەیەکی زۆر لە تواناکانی ئەو یاریزانە  بێبەش نەبن. 






AM:11:41:22/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌