بارشەلۆنا لە سلاڤیا پراگای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆل لە سالڤیا براگا بەرێتەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنسلیگدا، بارشەلۆنای ئیسپانی لە نێو یاریگای فۆرتونا بووە میوانی سلاڤیا براگای چیکی.
لە تایمی یەکەمدا هەر زوو یانەی خاوەن یاریگا گورزی خۆیان لە بارشەلۆنا دا و گۆڵی یەکەمیان لێ تۆمار کردن، بەڵام یاریزانانی بارشەلۆنا لە پاش ئەو گۆڵە گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 34 و 42 دا دوو گتۆڵیان تۆمار کرد، یاریزانانی سلاڤیاش لە خولەکی 44 دا گۆڵی دووەمیان لە بارشەلۆنا تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، ئەو تایمەش بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، بارشەلۆنا لە خولەکەکانی 63 و 70 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 لە سوودی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنما سێ خاڵی گرنگ بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ چووە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی چامپیۆنسلیگ.
AM:11:27:22/01/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه