‌نەسر بردیەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵی 960 تۆمار کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی سعودی نەسر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە زەمەکی بردەوە کە یەکێک لە گۆڵەکانی نەسر ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 17 ی خولی ڕۆشانی سعودیدا، یانەی نەسر بووە میوانی یانەی زەمەک. 

یاریزانانی نەسر لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە باشتر دەرکەوتن و هەر لە خولەکی 5 دا توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، وە ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی نەسر بە کۆتا هات. 

ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی تایمی دووەمیشیان بە باشی دەستپێکرد و لە خولەکی 60 دا ئەفسان پرتوگالییەکە گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار کرد، هەرچەندە یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی 68 توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن بەڵام ئەنجامەکە تا کۆتایی بەو شێوازە مایەوە و سەرەنجام نەسر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە زەمەکی بردەوە. 

ئەو گۆڵەی کە ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەدا تۆماریکرد گۆڵی ژمارە 960 ی یاریزانەکە بوو لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا و تەنها 40 گۆڵی ماوە بۆ شکاندنی ڕیکۆردە مێژووییەکە کە 1000 گۆڵە. 

بەو بردنەوەیەش نەسر بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ڕۆشانی سعودیدایە.


AM:11:09:22/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌