‌ڕائول ئەسێنسۆ توشی پێکان بووە و بارودۆخی یانەکە قورستر دەکات.

وێستگە سپۆرت-

ئەسێنسیۆ، بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە یاری یانەکەی بەرامبەر مۆناکۆ تووشی پێکان بووە و ماوەی دوور کەوتنەوەکەشی دیار نییە. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنسلیگدا یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی مۆناکۆ فەڕەنسی کردوو توانی بە ئەنجامێکی گەورە لەو یانەیە بەرێتەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ لە پاش یارییەکە هاوڵێک ناخۆش بە ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری یانەکە گەیشت کاتێک پێیان ڕاگەیاند کە ڕاول ئەسێنسۆی بەرگریکاری یانەکە توشی پێکان بووە و ماوەی دوور کەوتنەوەکەی دیار نییە. 

ئەسێنسۆ لە ئێستادا یەکێکی لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ئەربێلوا و بە دوور کەوتنەوەی یاریزانەکە گورزێکی کوشندە بەر پێکهاتەی سەرەکی ئەون ڕاهێنەرە دەکەوێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا زۆرینەی بەرگریکارەکانی ڕیاڵ مەدرید توشی پێکان بوون و دوورکەوتوونەتەوە. 

ئەسێنسۆ لە یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ گۆڕانکری پێکرا لەبەر ئەوەی وتبووی کە هەست بە ئازار دەکات، وە بە پێکانی ئەو یاریزانە، ڕیاڵ مەدرید توشی کێشە دەبێتەوە لەبەر ئەوەی بەدەست نەبوونی بەرگریکاری ئامادەوە دەناڵێنێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە لالیگا ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکە دەبێتەوە. 

لە ماوەکانی داهاتوودا پشکنینە پزیشکییەکان بۆ یاریزانەکە دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیاری دەکرێت.


PM:02:28:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌