ڕیاڵ مەدرید گۆڵبارانی مۆناکۆی کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە چامیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید توانی نیودەرزەن گۆڵ لە مۆناکۆی فەڕەنسی بکات و سێ خاڵی گرنگ بخاتە سەر کۆی خاڵەکانی.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنسلیگدا، ڕیاڵ مەدرید لە یارگای سانتیاگۆ بێرنابێیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مۆناکۆی فەڕەنسی کرد.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی یانەی شاهانە بە بەهێزی دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 5 و 26 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی پێ بهێنن.
لە تایمی دووەمدا بە هەمان گوڕوتینەوە دەستیان پێکردوو لە خولەکەکانی 51 و 55 و 63 دا سێ گۆڵی تریان تۆمار کرد، هەرچەندە یانەی میوان گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام پێشکۆتایی هاتنی یارییەکە بێلینگهامیش گۆڵی شەشەمی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ چووە ڕیزبەندی دووەمی جامەکە.
AM:11:57:21/01/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه