‌تیر شتیگن پەیوەندی بە یانەی جیرۆناوە کرد.

وێستگە سپۆرت-

شتیگنی گۆڵپارێزی بارشەلۆنا بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە جیرۆناوە کرد. 

یانەی جیرۆنای ئیسپانی بە فەرمی گواستنەوەی گۆڵپارێزی بارشەلۆنا مارک ئەندرێ تیر شتیگنی بە شێوەی خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاند، 

گرێبەستی شتیگن بە جۆرێکە کە یانەی جیرۆنا تەنها یەک ملیۆن بە یاریزانەکە دەدات و %90 ی موچەکەی بارشەلۆنا لێی بەرپرسیارە و یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت بیدات. 

شتیگن دوای ئەوەی بێ ئومێد بوو لەوەی لە پلانەکانی هانسی فلیکدا جێگای بێتەوە، هەر بۆیە بڕیاریدا یانەکە بە جێ بهێڵێت و ئەزموونێکی نوێ لە یانەیەکی تردا تاقی بکاتەوە. 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش باس لەوە دەکەن کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بە دڵشکاوی و بە چاوی گریانەوە ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی لە یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.


AM:11:44:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌