‌بارشەلۆنا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە ڕیاڵ سۆسیداد دۆڕا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، بارشەلۆنای پێشەنگ بە ڕیاڵ سۆسیداد دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا. 

شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 20ەمی لالیگادا بارشەلۆنا بووە میوانی ڕیاڵ سۆسیداد. 

لە تایمی یەکەمدا، تاڕادەیەک یارییەکە هاوسەنگبوو وە هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام یانەی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی سۆسیداد کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا بارشەلۆنا لە خولەکی 70 دا لە ڕێی ڕاشفۆردەوە گۆڵی یەکسانییان تۆمارکرد، بەڵام یانەی ڕیاڵ سۆسیداد دووبارە گورزی خۆیان لە بارشەلۆنا دا و گۆڵی دووەمیان لێ تۆمار کرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ سۆسۆیدا کۆتایی هات. 

بەو دۆڕانەش بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە بەڵام جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەمدا کەمبوویەوە بۆ تەنها یەک خاڵ


AM:11:31:19/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری