لە پرێمەرلیگ چێڵسی بردیەوە و لیڤەرپوڵ و ئەرسناڵ دووبارە کەوتنەوە داوی یەکسان.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەر، چێڵسی لە برینفۆردی بردەوە، و لیڤەرپوڵ و ئەرسناڵیش لەگەڵ بێرنلی و نۆتینگهام یەکسان بوون.
لە یارییەکانی هەفتەی 22 ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەکی تر بەڕێوەچوون، چێڵسی میوانداری برینفۆردی کرد و لیڤەرپوڵیش لە ئانفێڵد ڕووبەڕووی بێرنلی بووەوە و ئەرسناڵیش بووە میوانی نۆتینگهام فۆرێست.
لە یاری یەکەمدا کوڕانی ئارنی سڵۆت لە خولەکی 42 ی تایمی یەکەمدا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام یانەی میوان لە خولەکی 65 ی تایمی دووەمدا گۆڵی بەرامبەربوونەوەیان تۆمار کردوو یارییەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.
لە یارییەکەی چێڵسی و برینفۆرددا، یاریزانانی بلوز بە تەواوی کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو، وە توانیان لە خولەکەکانی 26 ی تایمی یەکەم و 76 ی تایمی دووەمدا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و سەرکەوتووش بوون لەوەی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بپارێزن، سەرەنجام یارییەکە بە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی چێڵسی کۆتایی هات.
لە یاری سێیەم و ڕووبەڕووبونەوەکەی ئەرسناڵ و نۆتینگهامدا، کوڕانی ئارتێتا باشتر دەرکەوتن و وەک پیشەی هەمیشەییان کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو، چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر یانەی خاوەن یاریگا بەڵام سەرکەوتوەو نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و سەرەنجام یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.
بەو ئەنجامانەش، ئەرسناڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەدنی مایەوە و لیڤەرپوڵیش بە 36 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و چێڵسیس 34 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی شەشەمی خولەکەدایە.
AM:11:11:18/01/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه