ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە لیڤانتی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت لە لیڤانتی بردەوە و هاتەوە سەر ڕێچکەەی بردنەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی لالیگادا، ڕیال مەدرید لە یاریگای تایبەت بەخۆی میوانداری لیڤانتی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە سەرپەرشتی ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری نوێی یانەکە باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی مەترسیداریان بردە سەر یانەی میوان بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتوو بن لە تۆمار کردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە سەرەتاکانی تایمی دووەمەوە ڕیاڵ مەدرید توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن لە ڕێگای کیلیان ئێمباپێ بە لێدانی سزا، وە لە خولەکی 65 یشدا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 48 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگایە.
AM:10:38:18/01/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه