زینەدین زیدان دەبێتە ڕاهێنەری فەڕەنسا.
وێستگە سپۆرت-
داهاتووی زینەدین زیدان یەکلا کرایەوە و دوای مۆندیال دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
ڕۆژنامەی لکیبی فەڕەنسی، ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە زینەدین زیدان تەنها ئامانجی ڕاهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە و گرنگی بە ئۆفەری هیچ یانەیەک نادات ئەگەر ڕیاڵ مەدریدیش بێت.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە، کە دیدیە دیشامپ لە دوای مۆندیالی 2026 دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا هەڵ دەگرێت و هەڵبژاردەکە زیدان وەک ڕاهێنەری نوێیان دەناسێنن.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە تا دوای مۆندیل هیج گۆڕانکارییەک لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەلبژاردەکەدا ناکرێت، بەڵام کۆبوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێ هەڵبژاردەکەدا کراوە و زیدان ئامانجی هەڵبژاردەکەیە لە پاش مۆندیل ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە بێت.
PM:01:55:17/01/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه