پاریس سانجێرمان لە لیلی بردەوە و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی فەڕەنسی، پاریس سانجێرمان توانی لە لیل بباتەوە و بە کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 18 ی خولی فەڕەنسیدا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی پاریس هەر زوو توانیان گورزی خۆیان بوەشێنن و لە خولەکی 13 دا لە ڕێگای عوسمان دیمبێڵییەوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن، و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە سەرەتای تامی دووەم و لە خولەکی 64 دا دیمبێڵی دووبارە گەشتەوە سەر گۆڵی یانەی میوان و گۆڵێکی نایابی لێ تۆمارکردن، لە دواساتەکانی ئەو تایمەشدا، بارکۆلاش گۆڵی سێیەمی بۆ پاریسییەکان تۆمار کردوو، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەسوودی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسی.
PM:01:44:17/01/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه