ئەڵۆنسۆ بووەتە جێی بایەخی سێ یانەی گەورەی ئەوروپا.
وێستگە سپۆرت-
چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن یانەکانی بایرن مونشن و لیڤەرپوڵ و مان سیتییەوە گرنگی پێ دەدرێت و چاودێری ڕاهێنەرەکە دەکەن.
ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە،دوای دەستلەکارکێشانەوەی چابی ئەڵۆنسۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید، لە ئێستادا بووەتە جێی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانەوێت لە داهاتوودا بیکەن بە ڕاهێنەری یانەکەیان.
ڕۆژنامەکە ناوی چەن یانەیەکیشی ئاشکراکردووە کە ئەڵۆنسۆیان دەوێت کە ئەوانیش، لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و بایرن مونشنی ئەڵمانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزییە.
ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە، کە ڕاستە ئێستا هەرسێ یانەکە خاوەنی ڕاهێنەرن بەڵام بارودۆخی گرێبەستەکانیان نادیارە، بە نموونە، ئارنی سڵۆت لە ئانوساتدایە بۆ ئەوەی دووربخرێتەوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی، هەرچی گواردیۆلاشە دەنگۆی ئەوە هەیە کە دواین ساڵیەتی لەگەڵ مانچستەر سیتی و لە کۆتای وەرز لە یانەکە دەڕوات، وە بارودۆخی گرێبەستی کۆمپانیش لەگەڵ بایرن مونشن، بە نادیاری ماوەتەوە، هەر بۆیە ئەو یانانە ویستیان لەسەر ئەوەیە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیان بێت.
ماوەی ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەڵۆنسۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا تەنها شەش مانگی خایاند و پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێهات و لە ئێستادا ڕاهێنەرێکی ئازادە.
AM:11:49:15/01/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه