هیلال لە نەسر و پاشای بردەوە و پێشەنگی بەهێزترکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ڕۆشانی سعودیدا، هیلال توانی لە نەسر بەرێتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 15 ی خولی ڕۆشانی سعودیدا، یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەسری کرد.
یانەی میوان لە تایمی یەکەمدا باڵادەستی خۆی بەسەر یاریگادا نیشاندا و باشتر دەرکەوتن تاوەکو توانیان لە خولەکی 42 دا لە ڕێگای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
بەڵام تایمی دووەمی یارییەکە هیج بۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی باش نەبوو دوای ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 57 و 60 و 81 دا توانیان سێ گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە و سێ خاڵی گرنگ لە نزیکترین ڕکابەریان کە نەسرە وەربگرن.
بەم ئەنجامەش یانەی هیلال بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد و یانەی نەسریش بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە مایەوە.
PM:12:02:13/01/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه