ڤینیسۆس جۆنیۆر، ناوی خۆی لە تەنیشت ئەفسانەکانی ڕیاڵ مەدرید نوسییەوە.
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسۆس بە گۆڵەکەی بەرامبەر بارشەلۆنا، ڕیکۆردێکی نوێی لە مێژووی یانەکەدا بە ناوی خۆیەوە نوسییەوە.
پاش ئەو گۆڵەی کە ڤینیسۆس لە یاری کۆتای جامی سۆپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارشەلۆنا تۆماری کرد، ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و ناوی خۆی لە تەنیشت ئەفسانەکانی یانەکەدا نوسییەوە.
ڤینیسۆس جۆنیۆر توانیویەتی لە سەرجەم ئەو یارییە کۆتاییانەی کە لەگەڵ یانەی شاهانەدا ئەنجامی داوە، توانیویەتی بەژداری لە 16 گۆڵدا بکات، کە گۆڵەکەی دوێنێشەوی بەرامبەر بارشەلۆنا گۆڵی هاوتاکردنەوەی ژمارەی ئەفسانەکانی ڕیاڵ مەدرید بووە.
زۆرترین بەژداری گۆڵ لە یارییە کۆتاییەکان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید:
١- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 16 بەژداری گۆڵ.
٢- پوشکاش 16 بەژداری گۆڵ.
٣- کەریم بێنزێما 16 بەژداری گۆڵ.
٤- ڤینیسۆس جۆنیۆر 16 بەژداری گۆڵ.
ڤینیسۆس لە سەرجەم ئەو یارییە کۆتاییانەی کە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەژداری کردووە توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێسکەس بکات و هەمیشە بە لای کەمەوە گۆڵێک یان ئەسێستێک بۆ هاوڕێیانی لە یانەی شاهانە بکات.
PM:02:22:12/01/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه