‌چابی ئەڵۆنسۆ،"پێویستە بە خێرای پەڕەیەکی نوێ هەڵ بدەینەوە"

وێستگە سپۆرت-

چابی ئەڵۆنسۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش کلاسیکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە جامی سۆپەر کەمترین بایەخی هەیە.

شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئەوروپا، بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بە یەکگەیشتن و یانە کەتەلۆنییەکە توانی یارییەکە بەرێتەوە و نازناوەکە بەدەست بهێنێت، لە پاش یارییەکە و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، چابی ئەڵۆنسۆ ڕاهێنەری یانە شاهانەییەکە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاریدایەوە کە زۆرینەیان بوون بە باس و خواس و جێ سەرسوڕمانی ڕۆژنامەکان. 

چابی ئەڵۆنسۆ وتی، ئێمە هەوڵی تەواومان داو سەرەڕای شکستەکەمان بەڵام لە ئاستی یانەکەم ڕازیم و شانازی بە ئاستی یاریزانەکانمەوە دەکەم. 

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بە زووی ئەم شکستە لەبیر بکەین و پەڕەیەکینوی هەڵبدەینەوە، ڕاستە ئێمە دۆڕاین بەڵام جامی سۆپەری ئیسپانیا گرنگی و بایەخێکی ئەوەندە زۆری نییە. 

یەکێکیتر لە لێدوانەکانی ئەلۆنسۆ ئەوەبوو وتی، بڕیارمان دا کیلیان ئێمباپێ بە یەدەگی بەژداری پێ بکەین لە پێءناو ئەوەی کاریگەری زۆرتر لەسەر یارییەکە دروست بکات، و بڕیارمان دابوو لە پێش گۆڵی سێیەمی بارشەلۆنا بەژداری پێبکرێت بەڵام بارشەلۆنا بە زووی توانیان گۆڵەکە تۆماربکەن. 

 

لە دوای دۆڕانی ڕیاڵمەدرید لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا دووبارە ئەو دەنگۆیانە دەستیان پێکردەوە کە ئەڵۆنسۆ دەبێت دوور بخرێتەوە و ئیدارەی یانەکەش بە ئەگەرێکی کراوەی دەزانن. 


PM:02:05:12/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری