بارشەلۆنا کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە و نازناوی جامی سۆپەری بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی سۆپەری ئیسپانیا بارشەلۆنا بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە و جامەکەی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیادا، بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە هەردوولا بەبەهێزی دەرکەوتن و تاڕادەیەک یارییەکە هاوسەنگی هێزی پێوە دیاربوو، بارشەلۆنا لە ئەنجامی چەند هێرشێکی مەترسی دارەوە توابی لە خولەکی 36 دا لە ڕێگای ڕافینهاوە گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات، لە پاش ئەو گۆڵەشەوە ڕیتمی یارییەکە خێراتر بوو لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمە و لە کاتی زیادکراودا گۆنزالۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد وو پێشکۆتایی هاتنی تایمەکە هەردوو یانەکە بەخێرای یەکی گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام ئەو تایمە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەم لە سەرەتاوە تاڕادەیەک جیاواز بوو، سەرەتا ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوت و چەند هێرشێکیشیان بردە سەر گۆڵی یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن و بارشەلۆناش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 73 دا گۆڵی سێیەمیان تۆمار کرد و ناسنامەی یارییەکە دیاری کراو سەرەنجام بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی بارشەلۆنا یارییەکە بە کۆتا هات و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
بەو برنەوەیەش بارشەلۆنا بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک نازناوەکە بەسەر پشتی ڕیاڵ مەدریددا بەرز دەکاتەوە و 16 یەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
AM:11:19:12/01/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه