ئەمشەو یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید شەڕ بۆ بردنەوەی جامی سۆپەری ئیسپانیا دەکەن.
بڕیارە ئەمشەو لە شاری جددەی سعودییە، لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیسپانیا یانەی بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکببنەوە.
هەردوو یانە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن، بارشەلۆنا دەیەوێت بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک و 16 یەمین جار لە مێژوودا نازناوەکە بەدەستبهێنێت، هەرچی ڕیاڵ مەدریدیشە دەیەوێت هەقی ساڵی پار بکاتەوە و 14 یەمین نازناوی سۆپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.
بارشەلۆنا لە قۆناغی پێش کۆتایی توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە ئەتلەتیک بلباو بەريتەوە و بگاتە یاری کۆتایی، هەرچی ڕیاڵ مەدریدە لەو قۆناغەدا بە زەحمەت لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە و گەیشتە کۆتای جامەکە.
ساڵی ڕابردوو لە هەمان جام و لە یاری کۆتاییدا، هەردوو یانەی بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و بارشەلۆنا بە ئەنجامی 5-2 توانی لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە و جامەکەی بەدەستهێنا.
لە مێژوودا هەردوو یانەکە 262 یارییان بەیەکەوە ئەنجام داوە، لەو ژمارە یارییەدا ڕیاڵ مەدرید لە 107 یاریدا بووە و بارشەلۆناش لە 104 یاریدا براوە بووە و لە 51 یاریشدا یەکسان بوون.
AM:11:53:11/01/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه