‌یانەی چێڵسی ناوەڕاستکارێکی بارشەلۆنای دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت لەم گواستنەوەی زستانەدا ناوەڕاستکارێکی بارشەلۆنا بگوازيتەوە ڕیزەکانی یانەکەی. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە یانەی چيڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێکی بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە بۆ ئەوەی فێرمین لۆپێزی ناوەڕاستکاری بارشەلۆنا لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا بگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت، یانە لەندانییەکە لە پێناو گوستنەوەی فێرمین لۆپيزدا لەم گواستنەوەی زستانەدا بەژداری دەکات و دەیەوێت بە زووترین کات یاریزانە ئیسپانییەکە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات. 

ڕۆژنامەنوسە ئیتاڵییەکە وتیشی، پێموانییە کە یانە لەندەنییەکە گرێبەستێکی ئاوا گەورە و بەو بڕە پارەیەی ئامادەکردبێت بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە. 

فێرمئن لۆپێز 96 یاری بۆ بارشەلۆنا ئەنجام داوە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی بەژداری لە 38 گۆڵدا بکات. 


PM:03:01:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌