‌ئەستێرەیەکی لیڤەرپوڵ چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید و بایرنی ڕەتکردەوە لە پێناو مانەوەی لە یانەکەی.

وێستگە سپۆرت-

دۆمۆنیک سۆبۆسلای ڕۆشتنی لە یانەی لیڤەرپوڵ ڕەتکردۆتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بۆندەکەی نوێ بکاتەوە. 

تۆڕی کۆت بڵاوی کردووەتەوە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە یانەکانی بایرن مونشن و ڕیاڵ مەدرید گرنگیان بە دۆمۆنیک سۆبۆسلای دەدا و چاودێرییان دەکرد، بەڵام یاریزانەکە بێ گوێدان بەوە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەیدا بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. 

سۆبۆسلای لە هاوینی 2023 دا لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد، و لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و کاریگەرەکانی یانە ئینگلیزییەکە و تاوەکو ساڵی 2028 لەگەڵ یانەکەی گرێبەستەکەی بەردەوامی هەیە. 

یاریزانە هەنگارییەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بەژداری لە 121 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی بەژداری لە 39 گۆڵدا بکات. 



AM:11:19:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌