مان یونایتد یەکسان بوونێکی تری نوسییەوە و چێڵسیش دۆڕا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، مان یونایتد بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک یەکسان بوو، وە چێڵسیش پێش هاتنی ڕاهێنەرەکەی دۆڕا.
لە یارییەکانی گەڕی 21 ی پرێمەرلیگدا مانچستەر یونایتد بووە میوانی بێرنلی و فوڵهامیش لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی کرد.
مانچستەر یۆنایتد بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات و پاش ڕۆشتنی ڕاهێنەرەکەشی یەکەم یاری بەبێ ڕاهێنەر لەگەڵ بێرنلیدا کە لە ڕیزبەندی خوارەوەی خولەکەیە بە ئەنجامی 2-2 کەوتە داوی یەکسان بوونەوە .
چێڵسیش پێش هاتنی ڕاهێنەرە نوێیەکەی لە یاریگای فوڵهامدا بە ئەنجامی 2-1 بەو یانەیە دۆڕا و دوو خاڵی دیکەی گرنگی لەدەستدا.
بەو ئەنجامانەش مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییە و چێڵسیش بە یەک خاڵ کەمتر لە پلەی هەشتەمی خولەکەدایە.
AM:11:24:08/01/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه