‌مانچستەر سیتی نەیتوانی لە برایتۆن بەرێتەوە و دووبارە کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی لەگەڵ برایتۆن دا بە گۆڵێک یەکسان بوون و گواردیۆلاش هۆکاری یەکسانبوونەکەیان ئاشکرا دەکات. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 21 ی پرێمەرلیگ مانچستەر سیتی و برایتۆن لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. 

بە درێژایی یارییەکە هاوسەنگیەکی زۆر بەدی دەکرا و هەردوو یانە بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتر، سەرەتا مان سیتی سەرکەوتوو بوون و لە خولەکی 41 دا ئێرلینگ هالاند لە ڕێگەی لێدانی سزاوە مان سیتی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، یانەی میوانیس بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە ئەوەبوو توانیان لە خولەکی 60 دا لە ڕێگای میتۆماوە ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات. 

لە پاش یارییەکە پێپ گواردیۆلای لە لێدوانێکیدا وتی، ''تۆپی پێ هەمیشە بە شایستە بوون نییە و دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەین ئەگینا ئێمە شایستەی بردنەوە بووین'' . 

ڕاهێنەرەکەی مان سیتی وتیشی،''گواردیۆلا ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەی ئێمە لەم وەرزەدا گۆڵنەکردنە، تیپەکە هەلی زۆر دروست دەکات بەڵام یاریزانانی هێڵی پێشەوە ناتوانن گۆڵی پێ تۆماربکەن، ئەمەش وایکردووە ئاماری گۆڵەکانیان وەک پێویست نەبێت ئەگینا هێڵێکی بەرگری زۆر باشمان هەیە. 

بەو یەکسان بوونەش مان سیتی بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و برایتۆنیش 29 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 یەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 


AM:11:09:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری