‌بارشەلۆنا دەیەوێت لە ئەتلەتیک بلباو بەرێتەوە و لە کۆتایی چاوەڕوانی ڕیاڵ مەدرید بکات.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی سوپەری ئیسپانیا بارشەلۆنا ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەتەوە و براوەیان دەچێتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.

ئەمشەو لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و لە شاری جددەی سعودییە هەردوو یانەی بارشەلۆنا و ئەتلەتیک بلباو بەیەک دەگەن.

هەردوو یانەکە شەڕ بۆ بردنەوە دەکەن و براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی و چاوەڕوانی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی نێوان دوو یانەکەی شاری مەدرید دەکات. 

بارشەلۆنا دەیەوێت دووبارە و بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ببێتە براوەی ئەم نازناوە و هانسی فلیکی ڕاهێنەریش ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێمە وەک یاری دەستپێکێکی باش بۆ ساڵی نوێ و وزەیەکی زۆر بۆ بەردەوامیدان بە وەرزەکەمان دەیبینین و بۆ دووبارە بردنەوەی ئەم نازناوە هاتوینەتە سعودییە. 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەیشی بەوە کردووە کە هەوڵ دەدات ئەمشەو بە بەهێزترین پێکهاتەوە یاریی بکات و گرنگی و خوێندنەوەی تەواوی بۆ یارییەکە کردووە لە پێناو ئەوەی هیچ ئەگەرێکی دیکە جگە لە بردنەوەی بارشەلۆنا ڕوونەدات. 

بڕیارە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە لە 11 ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی سعودییە بەڕێوە بچێت. 



PM:02:21:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری