ئەنتوان سیمینهۆ بوو بە یاریزانی مانچستەر سیتی.
وێستگە سپۆرت-
مانچستەر سیتی سەرکەوتوو بووە لە ڕازیکردنی سیمینهۆ بۆ بوون بە یاریزانی نوێی یانەکە و و پێنجشەممە گرێبەستەکەی ڕادەگەیەنرێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامرنووسی وەرزشی لە پەڕەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، '' سیمینهۆ بوو بە یاریزانی نوێی مانچستەر سیتی Here we go ''
ڕۆژنامەنوسەکە ڕایشیگەیاند سیمینۆ بە گرێبەستێکی 65 ملیۆنی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە کردووە و سەرجەم بەڵگەنامەکان اژۆ کراون تەنها ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە کە پێنجشەممە ڕادەگەیەنرێت.
لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە سیمینهۆ دەیەوێت بچێتە یەکێک لە یاقنە گەورەکانی پرێمەرلیگ و مانچستەر سیتیش نزیکترین ئەگەرە، دەستبەجێ دوای ئەو دەنگۆیانە مانچستەر سیتی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرەکەی بۆرنمۆس ئامادەکردوو، لە یەکەم هەوڵدا لە مێرکاتۆی زستانەدا توانی سەرکەوتووبێت لە گواستنەوەی یاریزانەکە.
PM:12:42:07/01/2026
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه