‌چەند ڕاهێنەرێک وەک پاڵێوراون بۆ جێگەی ئامۆریم.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی مانچستەر یۆنایتد لە پاش دەرکردنی ئامۆریم چەند ناوێکیان دیاریکردوە بۆ ئەوەی یەکێک لەوانە بکەن بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە.

دوای ئەوەی ئامۆریم بەهۆی ئەنجامە خرپەکانی لەگەڵ یانەی مانچستەر یۆنایتد و لێدوانەکانی کە دژی کارگێڕی یانەکە دەیدا، ئیدارەی یانەکەش ئەو ڕاهێنەرەیان دوورخستەوە و ڕاستەوخۆ چەند ناوێکیان دیاری کردووە وەک نزیکترین پاڵێوراوەکان بۆ ئەوەی بیکەن بە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە. 

دیارترین ئەو ناوانەی کە یانەکە دیاریان کردووە ئەمانەن، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری پێشووی بارشەلۆنا، ئاندۆنی ئاریۆلای ڕاهێنەری ئێستای بۆرنمۆس، ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی، ئۆلیڤەر گلاسنەری ڕاهێنەری کریستاڵ پاڵاس، گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لەگەڵ سۆڵشایەری ڕاهێنەری پێشووی شەیتانە سوورەکان. 


لە ئێستادا فلێچەر وەک ڕاهێنەری کاتی یانەکە دیاری کراوە، چونکە فلیچەر بە کوڕی یانەکەش دادەنرێت، هەتا ئەو کاتەی یانەکە ڕاهێنەری نوێ دیاری دەکەن و گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام دەدەن. 


AM:11:05:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری