‌مانچستەر یونایتد، ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەکەی دوورخستەوە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوورخستنەوەی ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند. 

دوينێ دووشەممە ئیدارەی یانەی مان یونایتد ڕایانگەیاند کە ڕۆبن ئامۆریمیان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە دوورخستووەتەوە و دەیانەوێت ڕا‌ینەرێکی تر بخەنە جێ ئەو ڕاهێنەرە لە پێناو باشتر کردنی ئەنجامەکانی تیپەکە.

ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە، لە یەکسان بوونەکەی ڕۆژی یەکشەممەیان بەرامبەر یانەی لیدز یۆنایتد بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە پرتوگالییەکەیان داوە، کە ئەمە دووەم یەکسان بوونی یانەکە بووە لە دواین دوو یاری کە بەرامبەر یانەکانی وۆڵڤس کە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ و لیدز یۆنایتد کە لە پلەی 16 یەمی ئەو خولەدایە. 

ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە لە 63 یاریدا ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بووە و لەو ژامرە یارییەشدا توانیویەتی لە 25 یاریداس بردنەوە بەدەستبهێنێت و 23 یاری بدۆڕێت و لە 15 یاریشدا یەکسان بێت. 


AM:10:34:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری