‌چيڵسی بەبێ ڕاهێنەر لەگەڵ مانچستەر سیتیدا یەکسان بوون.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، مان سیتی و چێڵسی یاری لوتکەیان ئەنجامداو بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسان بوون.

شەوی ڕابردوو یاری لوتکەی هەفتەی 20 ەم لە نێوان چێڵسی و مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بەڕيوەچوو. 

کوڕانی گواردیۆلا هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە باشتر دەرکەوتن و بەردەوامبوون لە هێرشکردنە سەر یانەی میوان تاوەکو توانیان لە خولەکی 42 دا گۆڵی یەکەمی یانەکە لە ڕێگای تیجانی ڕێندەرزەوە تۆمار بکەن، تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتای هات. 

لە تایمی دووەمدا، سیناریۆکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو یانەی چێڵسی باشتر دەرکەوتن سەرەڕای ئەوەی کە بێ ڕاهێنەر بوون بەڵام لە ئەنجامی چەند هێرشێکی مەترسیدار بۆسەر گۆڵی مانچستەر سیتی توانیان لە کۆتا خولەکەکاندا گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن و خاڵەکانی یارییەکە لەگەڵ یانەی خاوەن یاریگا بەش بکەن. 

بەو ئەنجامەش مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە مانەوە و چێڵسیش بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەیە. 


AM:10:45:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌