ئەرسناڵ لە بۆرنمۆسی بردەوە و هەنگاوێکی تر لە نازناوەکە نزیک بوویەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا ئەرسناڵ بەزەحمەت لە بۆرنمۆسی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی دیکەی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی گەڕی 20 ی پرێمەرلیگدا، ئەرسناڵ لە یاریگای ڤیتاڵیتی بووە میوانی بۆرنمۆس.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا، گابرێل ماگالێش هەڵەیەکی کوشندەی ئەنجامدا و دیارییەکی بەنرخی بەخشییە ئیڤانلیسۆنی هێرشبەری بۆرنمۆس و ئەویشی گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 10 دا بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام تەنها پاش 6 خولەک لەو گۆڵە گابرێل ماگالێش گۆڵی یەکسانی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و هەقی هەڵە کوشندەکەی بۆ یانەکەی کردەوە، تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
تایمی دووەمی یارییەکە تۆپچییەکانی لەندەن باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆلی یاریگایان کردبوو، وە دێکلان ڕایسی ئەستێرەی یانەکە لە خولەکەکانی 54 و 71 دا دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ یانەکەی پێشخست، هەرچەندە بۆرنمۆس گۆڵێکی تریان تۆمار کرد بەڵام سەرەنجام ئەرسناڵ بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
ئەرسناڵ بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد و هەنگاوێکی تر لە نازناوەکە نزیکتر بوویەوە.
AM:10:55:04/01/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه