‌میلان گواستنەوەی فلکۆرگی بە شێوەی خواستن ڕاگەیاند.

وێستگە سپۆرت-

میلان گواستنەوەی فولکۆرگی بە شێوەی خواستن ڕاگەیاند و یاریزانەکە ڕاستەوخۆ و لەهەمان شەودا لە یاری یانەکەدا بەژداربوو.

شەوی ڕابردوو یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، گواستنەوەی فۆلکرۆگی هێرشبەری ئەڵمانی بە شێوەی خواستن بۆ یانەکەی ڕاگەیاند و ژمارە 9 ی یانەکەشی پێبەخشی، هەر لە هەمان شەودا لە یاری میلان بەرامبەر کالیاری یاریزانەکە لە خولەکی 69 وە بەژداری پێکرا.

یانەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەکەدا بەشێوازی خواستنە و بۆ ماوەی شەش مانگە لەگەڵ خواستی کڕینەوەی یاریزانەکە ە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی.

یاریزانەکە سەرەتای کاروانی وەرزشییەکەی لە ئەکادیمیای یانەی ڤێردەر بریمەنی ئەڵمانییەوە دەستی پێکردوە، بەڵام درەوشانەوەی یاریزانەکە لەگەڵ  یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە کە لە 42 یارییدا توانی 15 گۆڵی تۆماربکات و دواتر لە هاوینی 2024 پەیوەندی کرد بە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزیەوە بەڵام لەو یانەیە بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوت، هەر بۆیە یاریزانەکە بڕیاری تاقیکردەوەی ئەزموونی ئەی سی میلانی دا.


AM:10:56:03/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری