‌نەسر بە ئەهلی دۆڕا، و ڕۆناڵدۆش دوای 9 یاری وەستێنرا.

وێستگە سپۆرت-

نەسر کلاسیکۆی خولی سعودییەی بە ئەهلی دۆڕان و تامی یەکەم شکستی لەم وەرزەدا کرد.

شەو ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 13 ی خولی سعودیەدا، یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەسری کرد و کلاسیکۆی خولەکە بە ڕێوەچوو.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ئەهلی لەسەرەتاوە باش دەرکەوتن و بەزووی لەلایەن ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەکەوە دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 7 و 20 دا تۆمارکرد، بەڵام دواتر یاریزانانی نەسر هێرشەکانیان چڕتر کردەوە و تانیان لە خولەکەکانی 31 و 44 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات. 

لە تیمی دووەمدا، یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 55 دا گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، لە پاش ئەو گۆڵە ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی چەند هێرشێکی مەترسیداریشیان کردە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر بەڵام نەیانتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن و ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسر لە دوای 9 یاری لەسەر یەک گۆڵ تۆمارکردن لەم یارییەدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و زنجیرە گۆڵ تۆمارکردنەکەی وەستێنرا. 

بەو ئەنجامەش نەسر بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولەکە مایەوە و یانەی ئەهلیش بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 


AM:10:31:03/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری