لیڤەرپۆڵ نەیتوانی لە لیدز یۆنایتد بەرێتەوە و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ لیدز یۆنایتد بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 19 ی پرێمەرلیگدا، لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری سەندەرلاندی کرد.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانانی لیڤەرپوڵ باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی مەترسیداریشیان بردە سەر یانەی میوان بەڵام نەیانتوانی هێرشەکانیان بەرهەمدار بکەن و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
نیوەی دووەمی یارییەکە، بە هەمان شێواز کوڕانی ئارنی سڵۆت باڵادەستی یارییەکە بوون وە هەرچەندە ڕاهێنەری هەردوولاش چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا بەڵام بێسوود بوو سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە ئێستادا لیڤەرپووڵ بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی چوارەم و لیدزیش بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی 16 یەمی ڕیزبەندی دان.
PM:01:41:02/01/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه