‌مانچستەر سیتی لەگەڵ سەندەرلاند یەکسان بوو، دوو خاڵی گرنگیشی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەر، مانچستەر سیتی لەگەڵ سەندەرلاند بە بێ گۆڵ یەکسان بوون و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 19 ی پرێمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی سەندەرلاند. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی مانچستەر سیتی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، چەندین جاریش هیرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

سیناریۆی تایمی دووەمیس هاوشێوەی تایمی یەکەم بوو، کوڕان ی گواردیۆلا کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو هەرچەندە لەم تایمەدا هەردوولا بەبەردەوام فشاریان دەکرد بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

بەو ئەنجامەش مانچستەر سیتی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە مایەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەرسناڵی پێشەنگدا بوو بە 4 خاڵ. 


PM:01:32:02/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری