‌فیفا خەڵاتی زەبێستی لابرد و لەگەڵ گڵۆب سۆکەر ڕێککەوتن.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێ خەڵاتی زەبێستی لابرد و لەگەڵ گڵۆب سۆکەر ڕێک کەوتووە بۆ ئەوەی پێلەوە یەک خەڵات دابەش بکەن.


فیفا لەگەڵ ڕێکخەرانی خەڵاتی گڵۆپ سۆکەر ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی پێکەوە باشترینەکانی ساڵ دیاری بکەن و لە یەک مەراسیم دا خەڵات دابەش بکەن .


ئامانج لەم ڕێکەوتنە ئەوەیە کە کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ باڵۆندۆردا بکەن و گڵۆب سۆکەر ببێتە باوەڕپێکراوترین خەڵات بۆ باشترینەکانی ساڵ، کە بە هاوبەشی لەگەڵ فیفادا دابەش دەکرێت. 


لە پێشتردا فیفا بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ پێکەوە خەڵاتی باڵۆندۆریان دابەشدەکرد بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە فیفا لە ئەو گۆڤارە جیا بووەتەوە و بە جیا خەڵاتێک بە ناوی زە بێست دابەش دەکرد بەڵام ئیستا بڕیاری داوە ئەو خەڵاتە هەڵوەشێنێتەوە و لەگەڵ ڕێکخەرانی گڵۆب سۆکەر ڕێک بکەوێت لە پێناو کێبڕکێ کردن لەگەڵ باڵۆندۆردا . 


وا بڕیارە لە ساڵی 2026 دا زەبێست نەمێنێت و فیفا خەڵاتی گڵۆب سۆکەر دابەش بکات بۆ ئەوەی بیکات بە باوەڕپێکراوترین خەڵات. 


PM:08:11:01/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌