‌ڕۆناڵدۆ نەیتوانی بەردەوامی بە ڕیکۆردە 16 ساڵییەکەی خۆی بدات.

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای 16 ساڵ شکستی هێنا لە بەردەوامی دان بە ڕیکۆردەکەی و ئەمساڵی بەبێ هاتریک کۆتایی پێهێنا.

ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پرتوگال و یاریزانی یانەی نەسری سعودی نەیتوانی لەسەر ڕیکۆردە مێژووییەی  بەردەوام بێت کە لە ساڵی 2010 وە  تاوەکو ئەمساڵ لانیکەم هاتریکێکی لە ساڵەکەدا تۆمار دەکرد، بەڵام لە ساڵی 2025  نەیتوانی هیچ هاتریکێک تۆمار بکات، و بەمەش کۆتایی بە زنجیرە پێوانە مێژووییەکەی هات.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2025 دا توانیویەتی لە 46 یاریدا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی 41 گۆڵ تۆمار بکات و 4 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات بەڵام لە ژمارە گۆڵەدا لە هیچ یارییەکدا ئەفسانەکەی پرتوگال نەیتوانیوە هاتریک تۆمار بکات و ئەمساڵی بەو شێوازە کۆتایی پێهێنا. 

ئەفسانە تەمەن 40 ساڵەکەی پرتوگال بڕیاری داوە کە لە ساڵی 2026 دا بەردەوام بێت لە یاری کردن و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مۆندیال و ژمارەی پێوانەی زیاتر بدات. 




PM:02:56:31/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری