‌نەسر ساڵی 2025ی بە یەکسان بوون کۆتایی پێهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی سعودی نەسر یەکسان بوو وە بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا. 

لە یارییەکانی گەڕی 11 ی خولی ڕۆشانی سعودیدا یانەی نەسر بووە میوانی یانەی ئیتیفاق و هەردوولا بە یەکسان بوون کۆتاییان بە ساڵی 2025 هێنا. 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی نەسر باشتر دەرکەوتن بەڵام یانەی خاوەن یاریگا هەرزوو گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 16 لەلایەن ویناڵدۆمەوە گۆڵی پیشکەوتنیان تۆمارکرد، وە ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمی یاریەکەدا، دووبارە یاریزانانی نەسر باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکەکانی 47 و 67 دا لە ڕێگە جواو فلێکس و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە گۆڵی یەکسانی و پێشکەوتن تۆمار بکەن، بەڵام یانەی خاوەن یاریگاش دەستەوەستان نەبوون و لە خولەکی 80 دووبارە ویناڵدۆم گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

بەم یەکسان بوونەش نەسر دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بەڵام هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ڕۆشانی سعودی مایەوە.


PM:01:06:31/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌