‌ئەرسناڵ و ئەستۆن ڤێلا یاری لوتکە دەکەن و ئارتێتا دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ تۆڵەکردنەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ ئەرسناڵ و ئەستۆن ڤێلا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و ئارتێتاش دەڵێت تیپەکەم ئامادەیە بۆ ئەوەی لە ئەستۆن ڤێلا ببەینەوە.

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 19 ی پرێمەرلیگدا، ئەرسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلا دەکات و یاری لوتکەی ئەو گەڕە ئەنجام دەدەن. 

میگێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسناڵ، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا گوتی، ئەگەر پاڵنەر و توڕەییەکەت بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنیت، بێگومان ئەنجامی دەبێت، هەر بۆیە ئێمە یاری ڕابردوومان لەگەڵ ئەم تیپەدا کە لە ڤێلا پارک دۆڕاین، توڕەییەکەمان بووەتە پاڵنەرمان بۆ ئەم یارییە و یاریزانەکانم ئامادەن و متمانەم پێیانە کە ئەم یارییە بەرینەوە و تۆڵەی یاری پێشوو لە ئەستۆن ڤێلا بکەینەوە. 

ئارتێتا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی، یارییەکە لە یاریگای ئێمەیە ە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە هەر تیپێک دێتە ئێرە توشی ناڕەحەتی بکەین، خۆ هەمووان دەزانین کە ئەستۆن ڤێلا تیپێکی باشە و لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە، بۆیە دڵنیام یارییەکی جوان دەبێت. 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئارتێتا وتی، گابرێل ماگالێش گەڕاوەتەوە و ئەتوانێت بەسەرەکی لەگەڵ تیمەکە بەژدار بێت، بەڵام هاڤێرتز ڕەنگ نییە بتوانێت بە سەرەکی بەژدار بێت، چاوەڕێی کات دەبین. 


PM:02:05:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌