مەغریب بردیەوە و ئیبراهیم دیازیش مێژووی نوسییەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی نەتەوەکان هەڵبژاردەی مەغریب بردیەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر، وە ئیبراهیم دیازیش مێژووی بۆخۆی نوسییەوە.
لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی زامبیا بووەوە و بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی لێ بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتری جامەکە.
ئیبراهیم دیازی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەش بەردەوامە لە درەوشانەوە و ئەمشەو گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 27 دا لەلایەن دیازی ئەستێرەکەی شاری مەدریدەوە تۆمار کرا.
بەو گۆڵەش ئیبراهیم دیاز مێژووی بۆخۆی نووسییەوە و بووە دووەم یاریزانی لە مێژووی هەڵبژاردەکەیدا کە بتوانێت 3 یاری یەک لە دوای یەک گۆڵ تۆمار بکات، کە پێشتر و لە ساڵەکانی 1972 و 1976 لەلایەن ئەحمەد فیراسی یاریزانی ئەوکاتی هەڵبژاردەکەوە تۆمارکراوە.
ئیبراهیم دیازی تەمەن 26 ساڵ لە پێشووتردا بڕیاریدا یری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات بەڵام لە پڕ بڕیارەکەی گۆڕی و لە مانگی 3 ی ساڵی 2024 دا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی مەغریبەوە کرد کە بەڕەچەڵەک باوباپیرانی مەغریبین، وە لە 13 ی هەمان مانگدا بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پۆشی کە مەغریبە.
AM:10:28:30/12/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه