ئینتەرمیلان بردنەوەی بەدەستهێنا و پێشەنگی ڕیزبەندی وەرگرتەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیتاڵی ئینتەرمیلان لە ئەتەلەنتای بردەوە و چووەوە پێشەنگی خولەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 17 ی خولی ئیتاڵیدا، ئیتەرمیلان بووە میوانی ئەتەلانتا و بە زەحمەت توانی یارییەکەی لێ بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ئینتەرمیلان کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو وە چەند هێرشێکی زۆریان بردە سەر یانەی خاوەن یاریگا بەڵام هێرشەکان بێ ئەنجام بوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.
تایمی دووەمی یارییەکە جیاواز بوو لە سەرەتاوە یانەی میوان باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و کۆنترۆڵی یاریگایان کرد بەڵام یاریزانانی ئینتەرمیلان یاریگایان گرتەوە دەست و توانیان لە خولەکی 65 لەڕێگەی لاوتارۆوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات، و ئینتەرمیلان بە ئەنجامی 1-0 لە ئەتەلانتای بردەوە.
بەو بردنەوەش ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ چووەوە پێشەنگی ڕیزبەندی و ئەتەلانتاش بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندییەکە گیرسایەوە.
AM:11:08:29/12/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه