‌نەسر بردنەوەی بەدەستهێنا و کریستیانۆ زیاتر لە ڕیکۆردەکەیەوە نزیک بوویەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی سعودی نەسر بردنەوەی بەدەستهێنا و ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی تری خستە سەر ژمارەی گۆڵەکانی بۆ شکاندنی ڕیکۆردەکەی.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 10 ی خولی ڕۆشانی سعودی دا نەسر میوانداری ئەل ئەخدودی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-0 لێ بردەوە، ڕۆناڵدۆش دوو گۆڵی تری خستە سەر ژمارەی گۆڵەکانی و هەنگاوێکی زیاتر نزیک بوویەوە لە گۆڵی ژمارە 1000 لە کاروانی وەرزشی خۆی.  

لە تایمی یەکەمی یارییەکدا یاریزانانی نەسر باشتر دەرکەوتن و هەر زوو گورزی خۆیان لە یانەی میوان دا و لە خولەکەکانی 31 و 46 دا دوو گۆڵیان لە ڕێگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە لێ تۆمار کردن و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، یارییەکە هاوسەنگی پێوە دیار بوو هەردوولا هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیان دەدا بەڵام سەرەنجام نەسر لە خولەکی 94ی زیادکراودا گۆڵێکی تریان لە ڕێی جواو فلیکسەوە تۆمار کردوو بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەیان لێ بردنەوە. 

بەو دوو گۆڵەش کە ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 956 گۆڵ و تەنها 44 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی 1000 گۆڵ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بکات بە ناوی خۆیەوە . 

بەو بردنەوەیەش نەسر بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ڕۆشانی سعودی مایەوە. 


PM:12:24:28/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری