بەرگریکارێکی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ، نزیکە لەگەڕانەوەی بۆ یانەکە.
وێستگە سپۆرت-
گەڕانەوەی جاکۆپۆ ڕاموونی بەرگریکاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید نزیک بووەتەوە.
ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ڕۆدرا، بڵاوی کردۆتەوە کە ڕیاڵ مەدرید بیەر لە گەڕانەوەی جاکۆپی ڕامونی بەرگریکاری پێشووی دەکاتەوە کە ئێستا یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵییە، وە دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا گرێبەستەکە تەواو بکات.
هەروەها ڕۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ڕیاڵ مەدرید، هاوشێوەی نیکۆ پاز بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی جاکۆپدا داناوە کە هەر کاتێک یانە شاهانەییەکە بیانەوێت بەرگریکارەکە بگوازنەوە دەتوانن تەنها بە 8 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە یانەکە.
چەند سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یانەکە بە بەرەوپێشچوونەکانی ئەو یاریزانە دڵخۆشن و دوای ئەو زنجیرە پێکهانەی کە بەرگریکارەکانی یانە شاهانەییەکە تووشی هاتوون، گەڕانەوەی ڕامون بە کارێکی گرنگ دەیبینن.
AM:10:24:27/12/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه