‌ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستی سیمیۆنی نوێدەکاتەوە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دڵخۆشن بەو ئەنجامانەی سیمیۆنی لەگەڵ یانەکە بەدەستی دەهێنێت و دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە. 

ڕۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دڵخۆشن بەو کارانەی کە سیمیۆنی لەگەڵ یانەکە دەیکات و پلانیان ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا گرێبەستی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە نوی بکەنەوە کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتایی پێدێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە تا ئێستا یانەکە هیچ کەسێک لە سیمیۆنی بە باشتر نازانن تاوەکوو بیکەنە شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەرە و هەر ئەم بە شیاوی ڕاهێنارایەتی کردنی تیپەکەیان دەزانن، وە ئیدارەی یانەکە پێیان وایە کە لەو ساتەوەی سیمیۆنی بووە بەڕاهێنەری تیپەکەیان نرخی یانەکەیان بووە بە چەند هێندە و چەندین نازناویشی بۆ بەدەست هێناون. 

گرێبەستە نوێیەکەی سیمیۆنی ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا پێشکەشی دەکرێت و ماوەی گرێبەستەکەی درێژ دەکرێتەوە.



PM:12:16:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌