ئەرسناڵ لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و چووە قۆناغی دواتری جامی کاراباو.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی کراباودا ئەرسناڵ لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
شەوی ڕابردوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کاراباو کاپدا ئەرسناڵ میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کردوو بە لێدانی یەکلایی کەرەوە یارییەکەی لێ بردەوە و چووە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە.
ئەرسناڵ لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا باڵادەستتر بوو بەسەر یارییەکەدا و چەند هێرشێکی زۆرییان بردە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام سەرکەتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵدا و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
بەڵام تایمی دووەم ناسنامەیەکی تری هەبوو، دووبارە یاریزانانی ئەرسناڵ هێرشە چڕەکانیان بۆ سەر گۆڵی کریستاڵ پاڵاس دەست پێ کردبوو تا لە خولەکی 80 بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و ئەرسناڵی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم بەڵام یارییەکە هەر ئەو تاکە گۆڵە نەبوو بەڵکو کریستاڵ پاڵاس لە ڕێگەی مارک گەیهییەوە لە کۆتا خولەکی تایمی دووەمدا گۆڵی بەرامبەری بۆ کریستاڵ پاڵاس تۆمار کردەوە و کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی پێهات، دواتر پەنا برایە بەر لێدانی یەکلایکەرەوە و ئەرسناڵ بە ئەنجامی 8-7 توانی یارییەکە لە سوودی خۆی یەکلا بکاتەوە.
بەو بردنەوەیەش ئەرسناڵ چووە قۆناغی پێش کۆتایی و کریستاڵ پاڵاسیش ماڵئاوایی کرد، وە ئەرسناڵ لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەو و یاری دووەمی ئەو قۆناغەش لە نێوان مانچستەر سیتی و نیوکسڵ دا دەبێت.
AM:10:33:24/12/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه