‌ناپۆلی لە بۆڵۆنیای بردەوە و بووە پاڵەوان.

وێستگە سپۆرت-

لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیتاڵیادا، ناپۆلی لە بۆڵۆنیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیادا ناپۆلی و بۆڵۆنیا ە یاریگای ئەوەل پارک لە وڵاتی سعودیە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ناپۆلی توانی بە ئەنجامی 2-0 یارییەکە بەرێتەوە و نازناوەکە بەدەست بهێنێت. 

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی ناپۆلی باشتر دەرکەوتن و بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی بۆڵۆنیا تا لە خولەکی 39 دا نێرێس توانی ناپۆلی بە گۆڵێک پێش بخات و ئەو تامە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 


لە تایمی دووەمیشدا ناپۆلییەکەی کۆنتی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو تا لە خولەکی 57 دا توانیان گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی ناپۆلی بەکۆتتا هات. 

بەو بردنەوەش ناپۆلی توانی بەسەر بۆڵۆنیای ڕکابەریدا نازناوەکە بەرز بکاتەوە. 


PM:02:41:23/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌